Zakaria – Daya Gyan

zakaria

زەکەریا – دایە گیان

ئەلبوومی دایە ٢٠٠١
دایە گیان دایەی شیرینم
ئەی دایەی ئیشق و ئەوینم
دوور لەتۆ من چیم ئەی دایە
چۆن بژیم بێتۆ لای لایە
بەلای لایەو دەنگی نەرمت
کوانێ خۆشی و کۆشی گەرمت
تاکو ماوم لەم دونیایە
بۆتۆ دەژیم تەنها دایە
ئەگەر دوورم لەتۆ دایە
ژیانی من لە مەرگایە
بەڵام گیانم وەک پەپولە
هەمیشە لەسەر سەرتایە
ڕۆحم كڵۆڵ و برینە
جەستەم ئاوارەی زەمینە
تەنیا دەنگێ توخوا دایە
ڕزگارم کەلەم تەنییاییە

لە باوەشی گەرمی تۆدا
فێری ئیشقی نیشتیمان بوم
ئەو رۆژانەی لەتۆ دوربوم
لەژیانم پەشیمان بوم
هەر وەک چرۆی لێوی بەهار
ئاوارە بوم بەدەس رۆژگار
ئەبێ رۆژێک بتبینمەوە
ئەی دایە گیان دایەی ئازا

ئەگەر دورم لەتۆ دایە
ژیانی من لە مەرگایە
بەلام گیانم وەک پەپولە
هەمیشە لەسەر سەرتایە
ڕۆحم كڵۆڵ و برینە
جەستەم ئاوارەی زەمینە
تەنیا دەنگێ تخوا دایە
رزگارم کە لەم ھەڵدایە

دایە گیان دایەی شیرینم
ئەی دایەی ئیشق و ئەوینم
ئەی دایەی ئیشق و ئەوینم
دور لەتۆ من چیم ئەی دایە
چۆن بژیم بیتۆ لای لایە
کوا لای لایەو دەنگی نەرمت
کوانێ خۆشی کۆشی گەرمت
تاکو ماوم لەم دونیایە
بۆتۆ دەژیم تەنها دایە
بۆتۆ دەژیم تەنها دایە

 

Print Friendly, PDF & Email