Miran Ali – Daway Nakai

Miran Ali

میران عەلی – داوای نەکەی

تێکست: لاوك دانا

 

عەشقی ڕاستی لە کوێ ماوە
ھەموو ھەستیان لە دەست داوە
خۆشەویستی بەس یاریە
نازانێ ڕووحت پێی داوە
ھەموو ژیانت لەدەستی ناوە
نازانێ ڕووحت پێی داوە
ھەموو ژیانت لەدەستی ناوە

داوای نەکەی،داوای نەکەی
ناھێڵم تۆش دڵم ببەی
بڕوام بە ھیچ کەس نەماوە
تۆش دەڕۆی تەنیام دەکەی

تۆ نازانی چەند دڵشکاوم
چەند لە ڕێی عیشقا تەنیا جێماوم
تۆ نازانی چەند دڵشکاوم
چەند لە ڕێی عیشق تەنیا جێماوم

بۆیە منیش بڕیارم داوە
دڵ بەکەس نادەم لێرە بە دواوە
بۆیە منیش بڕیارم داوە
دڵ بەکەس نادەم لێرە بە دواوە

داوای نەکەی،داوای نەکەی
تۆش دەڕۆی دڵم دەبەی
داوای نەکەی،داوای نەکەی
ناھێڵم تۆش دڵم ببەی
بڕوام بەھیچ کەس نەماوە
تۆش دەڕۆی تەنیام دەکەیـــی

 

Print Friendly, PDF & Email