بورهان مستەفا (تیپی مۆسیقای کۆژك) – چاوەکەم
شیعری: ناری
چاوەکەم بۆیە بە دایم کار و پیشەم زارییە
حاکمی چاوت لەگەڵ من مایلی غەددارییە
شۆڕش و ناڵینی کەس بێ وەجھ و بێ عیللەت نییە
ئاھی من فەریادی بولبول ئیشی بێ غەمخوارییە
من ھەر ئەو ڕۆژە دەسم شۆری لە ڕۆحی خۆم کە دیم
حەزرەتی خوونخواری ئەبرۆت مەشرەبی خوونخوارییە
گەر دەپرسی بۆ چی بێ نەشئە و مەلوول و عاجزی
ڕوومەتی زەردم عەزیزم شاھیدی بێ یارییە
کەم بە خەندە بێ بەلامۆ، حەیفە تانەم لێ مەدە
لێم گەڕێ تۆ بی و خودا، ئەمجارە دەردم کارییە
دڵ لە شامی پەرچەمی ڕووتا بە دایم بێ خەوە
چونکە کێشکچی بە شەودا عادەتی بێدارییە
حیکمەتی پڕ مەسئەلەی کوڵمت لە بۆ کێ حەل دەبێ
ھەر سەحیفە سەد ئیشارە و ڕەمزی تێدا جارییە
خاڵی ڕوخسارت ھیدایەت بەخشە، شەرحی زوڵفەکەت
قازی ئاسا حاشیەی ئەگریجەکانت لارییە
ڕووت وەکوو ئاتەش موژەت وەك شیشە ئەبرۆت قیمەکێش
میڕوەحەت زوڵف و کەبابت جەرگی پارەی نارییە