Adnan Karim – Hejri Tu

Adnan Karim

عەدنان کەریم – هیجری تۆ

شیعری: ئەحمەد موختار جاف

هیجری تۆ چەند سەختە دولبەر.. ماڵەکەم وێرانە بۆت
ڕۆژ و شەو غەمباری ڕووتم.. دیدەکەم گریانە بۆت

ئەشکی چاوم بادەیە.. ناڵەی دڵم عەینی نەیە
خاك بەسەر بێکەس لە حەسرەت.. جەرگەکەم بوریانە بۆت

ئەی نیگاری نازەنین.. لەو ڕۆژەوە دووری لە من
سەیلی دیدەم وا بە خوڕ دێ.. هەر وەکو سیروانە بۆت

شکا پشتم.. بڕا جەرگم.. لە حەسرەت ووردە خاڵانی
خودایە بۆ نەما.. عەهد و قەرار و مەیلی جارانی

هیجری تۆ چەند سەختە دولبەر.. ماڵەکەم وێرانە بۆت
ڕۆژ و شەو غەمباری ڕووتم.. دیدەکەم گریانە بۆت

ئەشکی چاوم بادەیە.. ناڵەی دڵم عەینی نەیە
خاك بەسەر بێکەس لە حەسرەت.. جەرگەکەم بوریانە بۆت

ئەی دڵە بەسیە لە غەم.. بۆچی ئەناڵی ڕۆژ و شەو
شەهدی لێوی دولبەرت.. بۆ دەردی تۆ دەرمانە بۆت

دەمێکە من لە غوربەتدا.. غەریقی بەحری حیرمانم
بەبێ گوڵ خونچە دەم دایم موقیمی کونجی گریانم

(مەقام)

دڵم هاوینە بۆ وەسڵی.. بەڵام ئەو مەیلی زستانە
خەزانی بۆیر کرد خەڵکینە.. عومری وەك بەهاری من

Print Friendly, PDF & Email