دیاری قەرەداغی – خەزەڵوەر
خەزەڵوەر
وتنی: دیاری قەرەداغی
هۆنراوە: عیرفان محمد
بەرهەمی ساڵی ٢٠٠٧
پایز هات و گەڵاکان ئەفسونی زڕکەفتینە
سەرنجی کز تێکەڵی ئێوارەی ماتەمینە
دوور ئەڕوانم هەر خۆتی لە دوور دیاری وەك هەتاو
ئەنێیتە سەر لەپی دەستم شکۆی دڵی داگیرساو
عجوبەیە هاتنی شەپۆلی گەڵای وەریو
تینوێتی گیان ئەشکێنێ لە لێو تا ماچی مەییو
لە چاوی عاشق ئەچێ ئاسمانی لێڵی ئەوین
ساتێ نم نم ئەبارێنێ تاوێکی تر گەرمە شین
التعليقات مغلقة.