Sadon Kakay – Maylangena

Saadwn Kakai

سەعدون کاکەیی – مه‌یله‌نگێنه‌

تێکستی و ئاوازی: ئەحمەد شەماڵ

دڵم ئەگەر بەردە وئەگەر شاخە
بە چاوی سووکی مەڕوانە
گیانە لە بەر تەعزیبی مەیخانە
هەر دەلێن پیری مۆغان بابێت

گیانە بە خەندەوە پێکەنین
وچاوی مەخموری دڵی بردم
لە مەکتەب دەرسی سیحری
خوێندەوە بۆیە وا فێڵی لێ کردم

ئەی رەفیقان مەکەن مەنعم
ئەگەر من بەم دەردە مردم

مه‌یله‌نگێنه‌ مه‌ی له‌نگێنه‌
چوارده‌وری مەمكت دابێنه‌
خۆتی لێمه‌ده‌ مه‌ی شكێنه‌

ئیختاربوم دۆعام لێ مه‌كه‌
ئیختاربوم دۆعام لێ مه‌كه‌
له‌ جوانیت بێ به‌ریم مه‌كه‌

بیستومه‌ شیرینت ده‌خورێت
له‌سه‌ر دڵما بوه‌ به‌گرێ
نان و ئاوم پێ نا خورێ

ئیختاربوم وازم لێ بێنە
چاو جوان دڵم مەشکێنە

قۆڵبه‌ندی كۆڵی زیوه‌
چارۆكه‌ی هه‌ولێریه‌
قۆڵبه‌ندی كۆڵی زیوه‌
چارۆكه‌ی هه‌ولێریه‌
ده‌ كچێ وه‌ره‌ بارمه‌كه‌
ئه‌ی ئەحە ئه‌م شه‌و له‌ كفرییه‌

ئیختاربوم دۆعام لێ مه‌كه‌
ئیختاربوم دۆعام لێ مه‌كه‌
له‌ جوانیت بێ به‌ریم مه‌كه‌

ڕاوه‌ستاوه‌ له‌ په‌نجه‌ره‌
ده‌ڵێی به‌گزاده‌ی قه‌جه‌ره‌
پیاوی بێ دۆست قوڕ به‌سه‌ره‌

سه‌یزاده‌ وازم لێ بێنە
ئیختیاربوم ‌وازم لێ بێنە
چاو جوان گیان دڵم مەشکێنە

ئه‌گه‌ر دوو گه‌رد دوگه‌رده‌كه‌
سه‌ری كوڵمانت ماچ دەكه‌م
تۆ خات و زین من كاكه‌ مه‌ند

ئیختاربوم دۆعام لێ مه‌كه‌
ئیختاربوم دۆعام لێ مه‌كه‌
له‌ جوانیت بێ به‌ریم مه‌كه‌

مه‌یله‌نگێنه‌ مه‌ی له‌نگێنه‌
چوارده‌وری مەمكت دابێنه‌
خۆتی لێمه‌ده‌ مه‌ی شكێنه‌

سه‌یزاده‌ وازم لێ بێنە
ئیختیاربوم ‌وازم لێ بێنە
چاو جوان گیان دڵم مەشکێنە

 

Print Friendly, PDF & Email