Dilan Hunar – Koch

Dilan hunar

دیلان هونەر – کۆچ

تێکست و میلۆدی: ئارەش عوسمان
میوزیك و ئەڕەینجمێنت: ئاران سەردار

 

منیش وەکو تۆ توڕەم لە تاسە
ئەڵێن تۆ دەڕۆی وا دەنگو باسە
ئەڵێن تۆ دەڕۆی وا دەنگو باسە

خوا نەکات گوڵم لێرە بار بکەی
نەکەی تۆ گیان خۆت خەمم زیاد نەکەی
نەکەی تۆ گیان خۆت خەمم زیاد نەکەی

خۆشم گەرەکی چاو مەستەکەم
قەزای باڵات لێم دڵە گیان تۆی گشت کەسەکەم

گەر تۆی لێ نەبی با تەرکی دنیا کەم
منیش لەم شارە دڵە گیان ئەڕۆم بار ئەکەم

خۆشم گەرەکی چاو مەستەکەم
قەزای باڵات لێم تۆی گشت کەسەکەم

من بۆ کوێی بەرم ئەو دڵ تەنیمە
چاوی تۆ نەبێت کوا سەبووریمە

باڵای تۆ نەبێ ئەمن دواییمە
دوای تۆ کێ هەیە غیرەی لە من بێ

کی هەیە وەك تۆ خۆشی بۆ من بێ
کی هەیە دوای تۆ لەجێ ڕۆحم بێ

خۆشم گەرەکی چاو مەستەکەم
قەزای باڵات لێم تۆی گشت کەسەکەم

گەر تۆی لێ نەبی با تەرکی دنیا کەم
منیش لەم شارە دڵە گیان ئەڕۆم بار ئەکەم

 

Print Friendly, PDF & Email