حەمە جەزا / مقام – دوو توێ جەرگی منە
ئازیزم ئەی، ئای قیبلەم ئای
ئای کەسەم دیدەم ئای
دوو تـۆی جـەرگـی من وا بـرینـدارە
هـەر دیـدەی منـە لـە خـەو بێزارە
هـەر زووخـی دڵە،دێ وەک فوارە
دووکـەڵی ئاهـم دنیای گـرتەبەر
بەسـۆزی منـە سـووتا دەشت و دەر
ئازیز ئەی توخواکەی، ئازیز فەلەك
هەر ئاهی منە سەمای گرتووە
سەقفی ئاسمانی کون کون کردوە
هـەر ناڵەی منـەو دەنگـی دایـەوە
لـە گـوێی عالەم دا زرنگـایـەوە
ئازیز ئەی توخواکەی
گـریانـی منـە بـەرد بـەدەنگ دێنێ
بـێ ئاگـا لـە خـەو کەسم ئەی ڕائـەچڵەکێنـێ
ئازیز ئەی توخواکەی
هـەر شینـی منـە بـە ڕۆژ و بە شـەو..
هـەر (هۆلـەیل)مـە وەك مەجنـون بێ خەو
ئازیز ئەی
هـەر منـم بــە ڕۆژ هـەتـا ئیـوارە
دوورکـه وتی یار، یانـەم کۆسـارە
ئازیز ئەی
هـەر داخـی منـە دەردێ لـە دووی ئـاخ
رەشـی کـرد(لـالـە)لـە هـەردی ئیـڵاخ
ئازیز ئەی، توخواکەی، قیبلەم ئای
یـاران تـەدبیرێ نـزیکـە مـەرگـم
بـە خـوێنـی دیـدەم ڕەنگینـە بەرگـم
ئەمان ئەمان ئەمان ئای توخوا چی بکەم