جەلال سەعید – تۆی نازەنینم
تۆی نازەنینم یارەکەی شیرینم
شاگوڵی گەشی تۆی بەهاری ژینم
تۆی تەنیا هەر تۆی مەرهەمی برینم
تۆی تەنیا هەر تۆی مەرهەمی برینم
من بریندارم بۆ چاوی کاڵت
سووتاوە جەرگم بۆ لێوی ئاڵت
ئەمن بە بێ تۆ چەندە پەرێشانم
چاوەڕێی تۆمە ئاخ نووری چاوانم
دڵت دزیم کەژەڵ خۆ من بێ دڵم ماوم
لە تەواو دونیا هەر ئەتۆی هەناوم
هەروەختیك دێم بۆ لات دڵم دەشکێنی
نامەوێت ئەم ژینە بۆچی نامدوێنی
زەووی وئاسمان شەو و مانگ و ئەستێرەکان
ئاخ هەتا ماسی چەمی سیروان
چنارەکانی سەرچنار ئاگایان لە من و تۆ بوو
خۆشەویستی و حەزی ئێمە
بۆیان مایەی گفت و گۆ
ئەو سینەی نەرمت کچێ لە دڵ چەسباندم
تارمەیی شەرمت وەی لە روو تاراندم
هەتا بۆ ژێر گڵ من گلاربوونەوەم
ناخوازم بە دڵ کچی جودابوونەوەو
لە باغی ساوە پاوانی سینە
پەنجەم سەرگەرمی لیمۆ کەۆ شینە