Chenar Sabr – Wak Sarsamek

Chenar sabir

چێنەر سابر – وەك سەرسامێك

تێکستی: فواد عبدللە

وەك سەرسامیك لەم ژینەدا هەر ئەخوڵیمەوە
دێم و دەچم تا سەرئەنجام ڕێ ئەدۆزمەوە
بێ هیلاك بوون بە بێ ووچان قەد ناگرم سرەوت
تا بە ئاوات نەگەم هەرگیز ناگەڕێمەوە

کاتێک گرتم یەخەی شادی جا بۆ هاوارێ
لەگەڵ شادی بەبەختیاری یەك ئەگرینەوە
ئەوسا هەموو ناسۆری ژین ئەکەین فەرامۆش
وەکو برا بە بێ جیایی یەك ئەگرینەوە

Print Friendly, PDF & Email