سەرباز جەمال / تیپی مۆسیقای بابان – من و تۆ
هۆنراوی:حەمە عەزیز ڕەحیم
ساڵ: ١٩٩٠
من و تۆ وەك خوڕەو هاژەی ڕووبارین
شنەی جوانی شەماڵی گوێ کەنارین
شنەی پاکی شەماڵی گوێ کەنارین
لە هەرکوێەك ئەڤین ڕەشماڵی هەڵدا
لەوی ئێمە کەشەی جوانی بەهارین
لە گوڵ زارا لە گشت لایەك بەچاوی خۆم ئەبینم
لە ئامێزی کەژاومدای جیهانی خەو بینینم
پەپولە و گوڵ وەکو هەستی من و تۆن
شیعر جوانی شەپۆل دەریا
ئەڤینمان کردە باهۆزی شنەی خۆر
گەییە ئەوپەڕی دنیا
ووشەی نوێ بوو ئاوازی دەمی خۆر
گەشەی خستە گەرووی دەریا
لە گوڵ زارا لە گشت لایەك بەچاوی خۆم ئەبینم
لە ئامێزی کەژاومدای جیهانی خەو بینینم
کە ئیمە وەك گزنگی خۆرەتاوین
بەرەو ئاسۆ لەگەڵ یەك تێکەڵاو بین
بەسەر کاروانی کازیوەی شەبەنگا
ئیتر بۆچی نەیین پەخش و بڵاو بین
لە گوڵ زارا لە گشت لایەك بەچاوی خۆم ئەبینم
لە ئامێزی کەژاومدای جیهانی خەو بینینم