تالیب ڕەسوڵ – خۆزگە وا بوایە
هۆنراوەی: مەدهۆش
ئاوازی: سەباح محەممەد ئەمین
ووتنی : تالیب ڕەسوڵ
ساڵی ١٩٨٧ لە تەلەفیزۆنی کەرکووک تۆمار کراوە.
دەمێکە چاوڕێم بۆ دڵفڕێنێ
پەلاماری دڵم باو لێم بسێنێ
بەڵام دڵسۆزی دڵ بێ نەیشکێنێ
کە گۆشەی چاوی پڕ نازی هەڵێنێ
بە جارێ دەردو ئازارم نەمێنێ
****************
گوڵی سەر کوڵمی ئارامی ژیان بێ
بە چاو تانەی گەلاوێژی بەیان بێ
ئەبێ شۆخێ بێ ئاشووبی جیهان بێ
جوانی ئەو بە شازیبێ ومان بێ
هەموو جوانێ لە ڕووی سەردانەوێنێ
********************
کە ویستم دەست لە گەردنیا وا بێ
کە ویستی سەر لە بەرپێ یا نرابێ
لە کاتی دووری یاهەر چاوەڕێم بێ
لە خۆشی و تاڵیا هەر چاوی لێم بێ
لە گەڵ لێوی منا ئەو لێوی بێنێ
*********************
لە گەڵ کەس ئاشنایی کەی نەبووبێ
گڕێکی تر بە لای دڵیا نەچووبێ
ڕەوشتی جوان و پاک و سادە خوو بێ
لە گەڵما یەک دڵ و یەک ئارەزوو بێ
ئەگینا زۆرە یار یا خەم ڕەوێنێ