کاروان عوسمان – من کە مەجنون بم
من که مه‌جنون بم ئه‌ی ره‌فیقان له‌یلا ئه‌بێ له‌یلا نه‌بێ؟
عه‌رزی که‌ن توو چاوی له‌یلا له‌یلایی که‌ی وا ئه‌بێ؟
من ئه‌وا سووتاوم و برژام بۆ نیگای چاوی ره‌شی
بو خل و بێ لوتفی جه‌نابیشی هه‌تاکه‌ی وا ئه‌بێ؟
خونچه‌یی داری حه‌یاتم وا خه‌ریکه سیس ئه‌بێ
عه‌رزی که‌ن سروه‌ی نه‌سیمی لوتفی که‌ی به‌رپا ئه‌بێ؟
لاشه‌که‌ی خه‌سته‌و زه‌بوونم بوو به کۆگایی ده‌رد و ئێش
پێم بڵێن توخوا خه‌زێنه‌ی ره‌حمی ئه‌و که‌ی ڕا ئه‌بێ؟
من ئه‌وا عومرێکی زۆره لێم نه‌بیست جارێ بڵێ
عه‌رزی که‌ن توخوا هه‌تا که‌ی جوابی ئه‌و هه‌ر نا ئه‌بێ؟
لێوی من تاکه‌ی به‌بار و دیمه‌نم وه‌ک زه‌عفه‌ران
ئه‌م هه‌تاکه‌ی یاسه‌مین و هه‌م گوڵی ره‌عنا ئه‌بێ؟
من هه‌تاکه‌ی بێ نهوابم وه‌ک هه‌تیوی پێ بده‌ر؟
ئه‌و هه‌تاکه‌ی ته‌خت نشین و حاکمی دنیا ئه‌بێ؟
من هه‌تاکه‌ی هه‌ر نیشان بم بۆ خه‌ده‌نگی چاوی ئه‌و؟
ئه‌و هه‌تاکه‌ی ڕاوکه‌رێکی بێ خه‌م و په‌روا ئه‌بێ؟
من هه‌تاکه‌ی هه‌ر بناڵم شه‌و هه‌تا کاتی سه‌حه‌ر؟
ئه‌و هه‌تاکه‌ی بێ خه‌یاڵ و هه‌ر جێ خه‌ودا ئه‌بێ؟
ئه‌و هه‌تاکه‌ی هه‌م نشینی مه‌جلیسی مه‌ی خۆر ئه‌بێ؟
من هه‌تاکه‌ی مه‌جلیسم هه‌ر مه‌جلیسی وه‌ی ئه‌بێ؟
من هه‌تاکه‌ی چاوه‌روانی وه‌سلی باڵای ئه‌و بکه‌م؟
ئه‌و هه‌تاکه‌ی نووری چاوی غه‌یر و ئه‌م لا و لا ئه‌بێ؟
من هه‌تاکه‌ی بولبولێک بم شه‌و نخون و ده‌م به زار؟
عه‌تری ئه‌و تاکه‌ی هه‌میشه هه‌ر نسیبی با ئه‌بێ؟
شه‌رته من هه‌ر چه‌شنی خۆم بم که‌م نه‌کا مه‌یلی دڵم
خۆری ئه‌و گه‌ر خۆشی گومکا خۆری من ئاوا نه‌به