Ismail Saboori – Ay Yari Nazdar

اسماعیل سابوری

ئیسماعیل سابوری – ئەی یاری نازدار

هۆنراوەی: عابد سراجەدینی
میلۆدی: فۆلکلۆر

بمبێنە لەدوور یاران
گیانەكەم نەمامی باڵات
چاو جوان نەمامی باڵات
لادە ئەگریجە لە روت
گیانەكەم دەمبخەمە گۆنات
چاو جوان دەمبخەمە گۆنات

ئەی یاری نازدار دەردت لە من
ئەی یاری نازدار دەردت لە من
پێم مەدە ئازار دەردت لە من
بە چاوی خومار دەردت لە من

بەسیە بێ مەیلی گیانە
تۆ بزانە حاڵی زارم
تۆ بزانە حاڵی زارم
لەبێ مەیلی تۆ ئازیز
خوێن دڵ و دەرون زوخاوم
خوێن دڵ و دەرون زوخاوم

ئەی یاری نازدار دەردت لە من
ئەی یاری نازدار دەردت لە من
پێم مەدە ئازار دەردت لە من
بە چاوی خومار دەردت لە من

گەر مەیلت نەبێت ئازیز
بێ تۆ ژینم ناوێ كاتێ
بێ تۆ ژینم ناوێ كاتێ
یاخوا بەبێ مەیلی تۆ
گیانەكەم نەمێنم ساتێ
چاو جوان نەمێنم ساتێ

ئەی یاری نازدار دەردت لە من
ئەی یاری نازدار دەردت لە من
پێم مەدە ئازار دەردت لە من
بە چاوی خومار دەردت لە من

Print Friendly, PDF & Email