حەمە صالح دیلان – من برۆی پەیوەستی
پێنج خشتەکی “دیلان” لەسەر شیعرێکی “سالم”
من بـــــرۆی پەیوەستی ئەو نازدارە شیر و تیرمە
پرچـــــــــی لوول و زولفی ئاڵۆز، کۆتە و زنجیرمە
ســـــــوجده بردن بۆ نیگایهک کردهوهو تهفکیرمه
قوژبنی مهیخــــــانه دایـــــــم گۆشهی تهدبیرمه
شێخی ئەو پیر و موسینە، مــن جوانــــێك پیرمە
(ئەم بەشەی شیعری گۆرانە بە ناوی : لە بەختی تار)
لـــــە بەختی تـــاری شەو ناکـــــەم شکایەت
شەبیھە چــــــونکە بەو زوڵفــــی سیــــایەت!
نییە قـــــــــــابیل بڕینــــــی ڕاھـــــی دووری
وەکــــــوو پرچت کشـــــاوە بـــــــێ نیھایەت!