Frmesk – Xam

فرمێسك

فرمێسك – خەم

گۆرانی : خەم
ووتنی : فرمێسك
تێکست : مامۆستا ھێمن
ساڵی دەرچوون : ٢٠١٩

”خـــەم”

وه‌ره‌ ئه‌ی نازه‌نین به‌ خێرا خۆت
گێژو وێژم بكه‌ به‌باده‌و مه‌ی

با منی ڕه‌نجه‌ڕۆ له‌ژینمدا
هیچ نه‌بێ جارێك بڵێم ئۆخه‌ی

حاسڵی تێگه‌یشتن و زانین
چ بوو بۆمن جگه‌ له‌ كوێره‌وه‌ری؟

سه‌رده‌مێكیش په‌ناده‌به‌م بۆمه‌ی
تا بزانم چلۆنه‌ بێ خه‌به‌ری
تا بزانم چلۆنه‌ بێ خه‌به‌ری

له‌و وڵاته‌ كه‌سێك له‌خه‌و ڕابێ
به‌شی چاره‌ڕه‌شی و خه‌م و شینه‌

تێگه‌یشتم عیلاجی ده‌ردی من
مه‌ستی و شێتی
مه‌ستی و شێتی
مه‌ستی و شێتی و نه‌زانینه‌

نه‌زانینه‌ ، نه‌زانینه‌ ، نه‌زانینه‌

حاسڵی تێگه‌یشتن و زانین
چ بوو بۆمن جگه‌ له‌ كوێره‌وه‌ری؟

سه‌رده‌مێكیش په‌ناده‌به‌م بۆمه‌ی
تا بزانم چلۆنه‌ بێ خه‌به‌ری
تا بزانم چلۆنه‌ بێ خه‌به‌ری

Print Friendly, PDF & Email