Sabir Kurdistani – Pareshanm

sabir kurdsitani

سابیر کوردستانی – پەرێشانم

ئاوازو هۆنراوەی: سابیر کوردستانی
ئامادەکردنی مۆسیقا: کارزان کامیل

پەرێشانم، پەرێشانم
زۆر نەخۆش و پەرێشانم

دەردێكی وەهام تووش بووە
لەم شارە نیە دەرمانم

مردم هێندەی دێم و بڕۆم
خوا دەیزانێ من شێتی تۆم

خۆشم ئەوێ بە دڵ و بە گیان
گەرچی وەفاشت نەبوو بۆم

لە سەرچی لێم زیزی کافر
لە جەرگت بەرداوم ئاگر

پێـم ئەڵێی بڕۆ نەخەڵەتێی
ناوم بێنین جارێکی تر

نەمزانی وا بێ پەیمانی
مانای دڵداری نازانی

منت خستە ناو دەریا غەم
خۆتیش دەکەی کەیف و سەیرانی

 

Print Friendly, PDF & Email