حەمە صاڵح دیلان – بە مەرگی تۆ قسەم
بە مەرگی تۆ قسەم
شیعر: نالــــــــــــــــی
بە مەرگی تۆ قەسەم، زاهید، هەموو عومرم عوبوورێکە
مکان و مەنزڵت، ئـــاخر، لە کـــن جــەمعی قــوبوورێکـــە
لە خەڵوەت هاتە دەر زاهید، گەڵێك بەردی بە سەرما دا
مەکەن مەنعی لە بەر خەڵك ئەمیش تازە غرورێکە
دڵم بەردە ئەگــەر شــاخە، بــە چـاوی ســووکی مــەنواڕە
بــەخۆڕایـــی نـەسووتاوە، ئــەمیشە کــێوی تـوورێکـە