Navid Zardi – Warawa

navid zardi

نەڤید زەردی – وەرەوە

وەرەوە
تێکستی: ڕەنج سەنگاوی

وەرەوە وەرەوە وەرەوە
وەرەو دیسان دەستی خۆتم بەرەوە
وەرەوە وەرەوە وەرەوە
تۆ ئەم جارە وەرەو ئاشتم کەرەوە
بە تەنیایی فێرم وانەزانی تێرم
تۆ تەنیا ئەو کەسەی دڵمت پێ ئەسپێرم

هەستی دەستی تۆم نەبێ ئازیزم
وا بزانە لە دوونیا هیچم نەدیوە
ئەگەر خۆشەویستی تۆم نەبێ
هەستم لە سەرمادا تەزیوە

بە تریفەی مانگدا نامەت بۆ ئەنێرم
هەتاکو دێیتەوە ترپەی دڵ ئەژمێرم

موسیقایەکەم پێ بڵێ وەک من تۆی دواندبێ
باغەوانێکم پێ بڵی لە ناو دڵی تۆی ڕواندبێ
شێعری کەسێکم پێ بڵی وەک سۆزی شێعرێکی من
بۆ جاری تۆی گریاندبێ، بۆ جاری تۆی گریاندبێ
من حەزم لە شەڕەکانتە ئەو شێتە عاشقی چاوەکانتە
تازە دەستەکانم فێری سڕینی فرمێسکەکانتە

پێویستیم بە وشەکانتە پێویستیم بە گەرمی گیانتە
مەهێلە لە یادم بکەی ھەموو دنیام هەستەکانتە

https://youtu.be/DB8vro4PDao
Print Friendly, PDF & Email