عوسمانی وایەر مەن – سرووت
گیانە شەوانە لەگەڵ ئەستێرەکانا باست ئەکەین ئەی نازەنینم
هەر چرکەیەک کە دەڕوا بە سەر تەمەنما لە یادمای
لایە لایەت بۆ دەکەم خۆزگە خەو بتباتەوە
دەست خەمە نێو دەستی جوانیت
شەو تا رۆژ من بە لاتەوە
یان خڕخاڵ بم شەو بە پاتەوە
بۆ لای کێ بڕۆم جوانێ دەست بە زامەوە
کێ دەرمانم کا جوانێ شەو بەلامەوە
ڕۆڵە شەق ئەبا یەک دەم ئەگەر بێت و نەبا ناوت
بە کوێری دائەنیشم، ڕۆڵە گەر لەبەرچاوم نەبێت چاوت
چاو بازی لێو بە خەندە، سەرگۆنات عەینی قەندە
دنیا بەبێ چاوی تۆ، زیندان و کۆت و بەندە
دە وەرە گوڵم نێوی دڵم تا هێزم ماوە
باسکت بکە بە سەرینم ئای نازەنینم
قۆڵت بکە بە سەرینم مەرگت نەبینم
گیانە پەنجەی نەرمی تۆ کەوتە بەر دەستم
هاوار راچەنی گیانم گڕی بەردا لە کورەی هەستم
کام شێوە کام ئەفسوونە، وەک تۆ جوانی تیا روونە
تۆ ئەو جیهانە سەیرەی، پێناسەی جوانیت ونە
ناسك بەو نیگای شەرمت، خەندەی نەرمت
زۆر شتت درکاند، منت تێگەیاند
گیانە ڕاز و پەیمانی عەشقت ڕاگەیاند
جا گیانە ئەو جوانییە، بەم نەرمی و نیانییە
ڕەوایە گەر پێت بڵێم فریشتەی خواش وانییە
چاوت ئەستێرەی شەوێ، کوڵمت دەندووکی کەوێ
باسکم بۆ بکە بە سەرین، بە جووت خەومان لێ بکەوێ
لە هێلانەی دڵم دایت، دڵم بێ تۆ ناسرەوێ
ڕۆحم تەیرێکی تیژبە، لە دەوری سەرت گەڕێ
ئاخ ئەمان یار ئەمان، دەردی بێ دەرمان ئەمان
ئەمان ئەمان نەیکەی ئەمان، دەردی بێ دەرمان ئەمان
زوو بڕۆ و زوو بێرەوە، میوانی تۆم بەقوربان
زوو بڕۆ و زوو بێرەوە، میوانی تۆم خەرامان
من ئەو کوڕە ڕێبوارەم بەتەمای ئەو گوڵزارەم
ڕۆڵەی ئەو کوردەوارەم، کوشتەی ئەو زەنجەدارەم
گەرچی لە هەموو لاوە بە دڕک و داڵ تەنراوە
بەڵام لێی ناچمە دواوە، گەر خۆم لەسەر داناوە
عەوداڵم لە کێ بپرسم ئەو گوڵە میوانی کێیە؟
زێڕی هەژدە عەیارە و بەر گەردانەی بوکێیە
شاجوانی کیژی دێیە قیمەتی دنیای پێیە
پێم ووت بمدەرێ ماچێ غەریبم مەیلم لێیە
التعليقات مغلقة.