صلاح محەمەد – جوانی كوێستان
هەڵبەست : جلال جۆیار
ئاواز: فۆلکلۆر
ئامادەکردنی : وریا ئەحمەد
با بچینە کوێستان بۆ گەشتی ئەم ناوە
جوانی جیهانی خوا بەم شوێنەی داوە
ئەم ناوچە جوانە شوێنی کۆچەریانە
هۆبە بە هۆبە ڕەشماڵیان هەڵداوە
لە چلەی هاوینا ناو بەهار ببینە
قەندیل مەندیلی هەر فڕێ نەداوە
تا چاو لێی دیارە چیمەن و گوڵزارە
پڕ جۆگە و کانی و ڕووباری بەفراوە
بلوێری شوانی لە بەرزی تەلانی
کیژ لە سەر کانی دێنێتە سەماوە
با بچینە کوێستان بۆ گەشتی ئەم ناوە
جوانی جیهانی خوا بەم شوێنەی داوە
التعليقات مغلقة.