ئیبراهیم سەعید مستەفا – زوڵفت ماری گرێ گرێ
پرچت مارێ گرێ گرێ
سەرەڕێ لە عاشقان ئەگرێ
زوڵفت مارێ گرێ گرێ
سەرەڕێ لە عاشقان ئەگرێ
دێوانەی خاڵی ڕوتم پێی
بڵێ رێگەم لێ نەگرێ
من دەم دێنم بۆ لێوت
پێی بڵێ گازم لێ نەگرێ
بۆچ دەڵێن عاشق شێتە
شێت نیە و مەیلی لێتە
لە تەواوی زیندەگی
نۆکەری بەری پێتە
ئەبرۆت چەشنی کەوانە
بۆی بوومە بە دێوانە
ئەبرۆت چەشنی کەوانە
منی کردووە بە دێوانە
برژانگت تیری ئەبرۆت
بۆ سەر دڵی من جوانە
بۆ دەڵێن عاشق شێتە
شێت نیە و مەیلی لێتە
لە تەواوی زیندەگی
نۆکەری بەری پێتە
چاوت ئەستێرەی رۆژێ
هەلدێ بەری بەیانی
چاوت ئەستێرەی رۆژێ
هەلدێ بەری بەیانی
شێت و شەیدای باڵات
بووم بۆچی قەدرم نازانی
بۆچ دەڵێن عاشق شێتە
شێت نیە و مەیلی لێتە
لە تەواوی زیندەگی
نۆکەری بەری پێتە
التعليقات مغلقة.