Naser Razazi – Mn Alem

nasri razazi

ناصری ڕەزازی – من دەڵێم

شیعر : سەید کامیل ئیمامی

من دەڵێم: شاری دڵم باغ و گوڵستانە کەچی
ئەقڵ ئەڵێ: نا، پەسەنە شۆڕشی مەستانە نەچی

من دەڵێم: نوختەیی ئەو ڕەوزەنی ئیمانە دەچم
ئەو دەڵێ: نا، ڕەشە، جێ ڕاوگەیی شەیتانە نەچی

من دەڵێم: مەسکەن و ئارامگەیی جانانە دەچم
ئەو دەڵێ: سەربەسەری تێك چووە، وێرانە نەچی

من دەڵێم: جێگەیی ھەر شێت و جنوونانە دەچم
ئەو دەڵێ: کون کونە جێگەی سەرە پەیکانە نەچی

من دەڵێم: مەرکەزی ئەسراری حەریفانە دەچم
ئەو دەڵێ: جێ تەمەعی چاوی حەسوودانە نەچی

من دەڵێم: وەختی خەتەر مەئمەن و قەڵغانە دەچم
ئەو دەڵێ: نا، زەدەیی پەنجەیی پەریانە نەچی

لەم ھەموو چوون و نەچوونە سەری سووڕ ما «کامیل»
من دەڵێم: جوانە دەچم ئەو دەڵی وا جوانە نەچی

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.