دیاری قەرەداغی – گەر دوو زامی
شیعر : شێرکۆ بێ کەس
گەر دوو زامی لەشی باخێك دەست لە ملی ئازارەکانی یەك نەکەن
چۆن برینی گوڵی باخچەی دنیای دوورتر سارێژ ئەکەن؟
بە دوو کەناری روبارێك باڵی فڕینی باڵندەی یەکتر بکەن
بۆ باڵندەی زەریای دوورتر چۆن هێلانە دروست ئەکەن
گەر هەژاران هەموو نەبن بە ئاگرێ بە کڵپەیەك
گڕ لە دێوی هەژار خۆری ئەم کوردستانە بەردنەدەن
چۆن هەژاری ئەم دنیایە
چۆن ڕووباری ئەم دنیایە
چۆن باڵندەی ئەم دنیایە
لە چنگی دێوی گەورەتر قوتار ئەکەن
گەر دوو زامی لەشی باخێك دەست لە ملی ئازارەکانی یەك نەکەن
چۆن برینی گوڵی باخچەی دنیای دوورتر سارێژ ئەکەن؟
بە دوو کەناری روبارێك باڵی فڕینی باڵندەی یەکتر بکەن
بۆ باڵندەی زەریای دوورتر چۆن هێلانە دروست ئەکەن
التعليقات مغلقة.