دیاری قەرەداغی – ناگەمە جێگا
هۆنراوە: ئەفشینی محمدی
ئەلبووم: سەردەمێکی تر
بەرهەمی ساڵی ٢٠٠٧
تۆ بەهارێکی جیاواز من درەختێکی غەریبم
تۆ تەمەنای شەو من باوەشێکی بێ نەسیبم
تۆ شکۆی سەفەریت و منم ئەو غوربەتی رێگا
مەلی جێماوی لە کۆچم تازە قەت ناگەمە جێگا
من ژیانێکی بەتاڵم کە لە تاوانا بگەوزێ
هەستی هەنگاوێکی لەرزۆك بە تەنی جادە بلەرزێ
سەرەتای هەرچی کەلامی پەنجەرەی ڕوو لە نەسیمم
زەمزەمەی پڕغەشی باران سەرزەمینی بێ هەریمم
تۆ ماچی پڕ لە ئەشکی داد و گریانمی تا سەر
وەرە ئەی خەندەی بە جێماو بۆ منی بێکەس و بێ دەر
تۆ تەریبی هێڵی عەشقی هەستی پەروازمی یەکسەر
وەرە ئەی باڵی سەعادەت بمفڕێنە تاکو ئەو پەر
التعليقات مغلقة.