Qadr Kaban – Jada Cholu Sebar bu

qader kaban

قادر کابان – جادە چۆڵ و سێبەر بوو

جادە چۆڵ و سێبەر بوو
كاتی بەیانی بەیانی
جادە چۆڵ و سێبەر بوو
كاتی بەیانی بەیانی
ئەڕۆیشتم خەیاڵاوی ئەمڕوانی
ئەڕۆیشتم خەیاڵاوی ئەمڕوانی
وەی ئەمڕوانی

بۆ سەوزایی دەورو پشتم بۆ ئاسمان
بۆ شاخی بەرز خانوی تازەو دنیای جوان
بۆ سەوزایی دەورو پشتم بۆ ئاسمان
بۆ شاخی بەرز خانوی تازەو دنیای جوان
ئەڕۆیشتم بە ئەسپایی كش و مات
ئەڕۆیشتم بە ئەسپایی كش و مات
لاشە سست و دڵ كەیلی تاسە و ئاوات
لاشە سست و دڵ كەیلی تاسە و ئاوات
تاسە و ئاوات

لەپڕ نازانم چـۆن سەرم هـەڵبڕی
بەرامبەرم بەژنێك دەركەوت وەك پەری
لەپڕ نازانم چـۆن سەرم هـەڵبڕی
بەرامبەرم بەژنێك دەركەوت وەك پەری
لـگـەڵ ئەوەی لە عاباوە ئــاڵابوو
لـەگـەڵ ئەوەی لە عاباو ئــاڵابوو
لە دیمـەنی شیــرینی ئاشـكرابوو
لە دیمـەنی شیــرینی ئاشـكرابوو
ئاشـــــكرابوو


جادە چۆڵ و سێبەر بوو
كاتی بەیانی بەیانی
جادە چۆڵ و سێبەر بوو
كاتی بەیانی بەیانی
ئەڕۆیشتم خەیڵاوی ئەم ڕوانی
ئەڕۆیشتم خەیاڵاوی ئەم ڕوانی
وەی ئەم ڕوانی

باڵا بەرز و بچكۆلە پێ و ئیسكارپین
گۆرەوی و پوز سفت و سپی و ئاوریشمین
باڵا بەرز و بچكۆلە پێ و ئیسكارپین
گۆرەوی و پوز سفت و سپی و ئاوریشمین
ئەڕۆییم و دزەی نیگام جارجارێك
ئەڕۆییم و دزەی نیگام جارجارێك
لەژێر عابای ڕەشا ئەیدی نازدارێك
لەژێر عابای ڕەشا ئەیدی نازدارێك
وەی نازدارێك

بە ڕەوتی كەو لەنجەی تاوس و قومری
گورج و جوان ئەهات و جادەی ئەبڕی
بە ڕەوتی كەو لەنجەی تاوس و قومری
گورج و جوان ئەهات و جادەی ئەبڕی
مابووی بگاتە ئاستم چەن هەنگاوێ
مابووی بگاتە ئاستم چەن هەنگاوێ
درزێ كەوتە پەچە و دیم نیگای چاوێ
درزێ كەوتە پەچە و دیم نیگای چاوێ
نیگای چاوێ

دەست و پەنجە و مەچەكێك و نیگایەك
چی بنووسم خوایە هێزی ئینشایەك
دەست و پەنجە و مەچەكێك و نیگایەك
چی بنووسم خوایە هێزی ئینشایەك
قۆڵ و مەچەج ساف و سپی وەك شوش
قۆڵ و مەچەج ساف و سپی وەك شوش
سەر پەنجەكان یاقوتێك بوون بە ورش
سەر پەنجەكان یاقوتێك بوون بە ورشه‌

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.