ئارام تەها – وەرە ئەی خۆشەویستی ١٦ ساڵیم –
وەرە ئەی خۆشەیستی
وەرە ئەی خۆشەویستی ١٦ ساڵیم
وەرە ئەی هاودەمی ئێستا و مناڵێم
لە کاتێکدا کە من خۆشم ئەویستی
ووشەی جوانی دڵداریم لێ ئەبیستی
لە گەڵ تۆم دی بە راستی تێدگەیانم
کە نرخی خۆشەویستی راست بزانم
هەزار ئۆخی کە ئاوات گەییە جێ خۆی
بەیەك شاد بن ئەمش من و ئەمەش تۆ
لە باتی چاوەڕوانی چاو لە چاوە
بەڵام دڵداری هێشتا زۆری ماوە
ئەوەی دیمان خەوێك بوو پارو پێرار
وا ئێستا دیت پەڵەیەك بۆ یادگار
ئەبێ ئەم هەستە پیرۆزە بمێنێ
بەخیو بکرێت زیاتر گرێك بسێنێ
ئەبێ رەنگێكی تازەی بۆ بڕێژین
ئەبێ خۆمان بنێژین ئەو نەنێژین