هۆمەر دزەیی – لەیلا پۆڵ مەلەك
ئاواز: دوریس فیشەر و ئالان رۆبێرتس
تێکست: هۆمەر دزەیی
مۆزیك و تۆماری دەنگ: د. عەبدوڵا جەمال سەگرمە
لەیلا پۆڵ مەلەك تۆ دڵت پێکاوم
بە تۆ گیرســــــاوم، تـــۆی ژینی من
من بۆت نەماوم، شەو بۆت گریاوم
زەردە خەنەکەت، بۆی ســـــووتاوم
چاو کارمامزی دەشتی، بەژنت لاولاوە
ئای کە لو جوانییەی ، خوا بە تۆی داوە
کیژۆڵە ڕەش تاڵە………
وا لەبەر چاومایە، ئەم ڕووە جوانە
شەونمی مەمکت بۆ من دەرمانە
شیرینەی شانزە ساڵە……..
لەیلا پۆڵ مەلەك ئەم لێوە نیانە
مژێکی بۆ من ، ئاوی ژیانە
لەیلا پۆڵ مەلەك، ئەی فریشتەی کوشتە
ئەو جێی تۆی لێ بیت، بۆم بەهەشتە
ئاخۆ ئەبێ ڕۆژێ، بێمەوە یادت؟
جێم گرتبێ لە ناو دڵەی بێ دادت
یان ئەبمە نامرادت؟
لەیلا پۆڵ مەلەك، دەوەرە باوەشم
بتوێوە لەنـــــــاو گیان و لە شـــم
التعليقات مغلقة.