دیاری قەرەداغی – ئەی شنەی با
تێکستی: ئەحمەد محەمەد
میلۆدی : دیاری قەرەداغی
میوزیك وئەرەینجمێنت: سیڤەر صباح
ئەی شنەی با لە مـــــن هەڵکە
تا دڵ هەناسـەی پـێ مــــــاوە
تاکو خەزان بە یــــــەکــجاری
چۆکـــی بە گــوڵ دانــــەداوە
تاکـو بـەفـر نەیــگــــۆڕیـــــوە
ڕەنگی قـژ و ســەر و ســیمام
عەقڵم هێــشـــتا کـاڵ و فـامە
لە نـێوانی هـــەردوو دنـــــیام
ئـــــەی شــــنــــــــــەی بـــــــا
تا گــوڵە بــاخ لـــە تــاو پـــایز
بە یـــەکــجــاری نــەتــــۆراوە
هەتا بەرگی دەشت و چەمەن
بـــە پــرســـــەوە نـــەگــۆڕاوە
ئەگەر تۆ بـــێی منـــی شـەیدا
دەست بە چرا دێــمە سەر ڕێ
تۆ عاشـــقــبــە مــنــیش دڵــم
دەوەرێـــنم بـــۆ خــاکی پێـت
ئـــــــــەی شـــــــنـــــەی بــــــــا
دوا جاریش بێت دەسا وەرە و
دوا هەناسەم پێ بــــبـــەخشە
کە من چـــاوم بۆ هاتـــنەوەت
وەکو سۆمای مــنـــداڵ گەشە
زۆر دەتـــرســــم نەیـــەیتەوە
یان کە هـاتی لــە خـــەودا بم
وەکو پشـــکۆی نــێو ئـاگردان
لە نرکە و ناڵـــــەی شەودا بم
ئــــــەی شــــــــنــــەی بــــــــا
التعليقات مغلقة.