زاهیر جەلال / تیپی مۆسیقای سروود – یار بەو چاوانەی
یار بەو چاوانەی پێکای مەبەستم
تیری چەقانە شارابی هەستم
هەست بریندارە بە تیری ئەبرۆت
ئەڵقەی پەنجەکەت بۆ من بۆتە کۆت
تاتەی زوڵفانت سەریان ئاڵاوە
پەتی سیدارەی بۆ من داناوە
کفنی لەشەکەم سەرپۆشی رووە
چونکە لە کوڵمی یاران کەوتووە
ئینجــــا با یـــاران بدەن تەلقینم
سۆفی عاشقانم من دوور دینم
دەستە بە دەستە کۆڕی نەزداران
بێنە سەر گۆری شەهیدی یاران
مەیکەن بە ناڵە و شیوەن و گریین!
لەسەر گۆڕەکەم کەونە هەڵپەرین!
ئەگەر ڕێبواریك ڕابوورد لەوێوە!
بۆ ناسینی گۆر پرسی لە ئێوە
لەسەر ئەو گۆڕە بۆ شایی و مەشقە؟
بلێن شەهیدی کاروانی عەشقە!
التعليقات مغلقة.