حەمە جەزا – لە دەستم دێ
شیعر: عەبدوڵا پەشێو
له ده‌ستم دێ
كاتژمێری كامه‌رانیت بوه‌ستێنم.
له ده‌ستم دێ
ئه‌ڵقه‌ی په‌نجه‌ت پێ فڕێ ده‌م،
نامه‌ی به‌ختت بسووتێنم.
له ده‌ستم دێ
هه‌موو شتێك ئاشكرا كه‌م.
كام شه‌وت گه‌ش و ڕووناكه،
ئه‌و شه‌وی پف له چرا كه‌م.
له ده‌ستم دێ، به دوو وشه،
دڵی زاوای نووستووت ڕه‌ش كه‌م،
له خۆشاوی شه‌وی په‌رده‌تان بێبه‌ش كه‌م.
نامه‌كانت یه‌ك یه‌ك ماون.
دیارییه سادهكانت یه‌ك یه‌ك ماون.
چاویان شۆڕه،
ده‌ست له‌سه‌رسنگ بۆم وه‌ستاون.
له‌تاوی ئه‌و كاره‌ساته‌م
ئاره‌قه‌ی شه‌رم دهتكێنن.
مۆری حه‌زێكی ئاگرین
به ناو چاوته‌وه ده‌لكێنن.
تاڵێكی پرچت نه‌ماوه
تێرتێر بۆنم نه‌كردبێ.
جێی ده‌رزییه‌ك
له سنگی برسیت نه‌ماوه
په‌نجه‌م په‌ی پێ نه‌بردبێ.
گه‌واهی ده‌ده‌ن له‌سه‌رت
دارتێله‌كانی سه‌ر شه‌قام.
گه‌واهی ده‌ده‌ن ئه‌وانه‌ی
نامه‌ی تۆیان بۆ ده‌هێنام.
به‌ڵێ، گیانه!
گه‌ر بمه‌وێ
كاتژمێری كامه‌رانیت بوه‌ستێنم…
گه‌ر بمه‌وێ
ئه‌ڵقه‌ی په‌نجه‌ت پێ فڕێ ده‌م،
نامه‌ی به‌ختت بسووتێنم-
به‌ڵگه‌م پێیه،
هه‌زار به‌ڵگه‌ی ئاشكرا و ڕوون.
به‌ڵگه‌ی چوار ساڵ پێكه‌وه‌بوون.
به‌ڵام… چبكه‌م!
خۆشه‌ویستیت – نه‌هه‌نگێكه،
خوێنی هه‌ڵچووم ده‌خواته‌وه…
خۆشه‌ویستیت – ڕووبارێكه،
قینی ڕه‌شم ده‌شواته‌وه!
التعليقات مغلقة.