Hasan Zirak – Krmashan Shari Shirinm

حەسەن زیرەك

حەسەن زیرەك – کرماشان شارى شيرينم

مۆسیقا: موجته‌با میرزاده
ئورکستر رادیۆ کرماشان

کرماشان شاری شیرینم
شاری جوان و کورد نشینم
پێم خۆشه دایمه بتبینم
خۆشم ده‌وێی کچه جیران
ئه‌من دۆست و تۆ ده‌سگیران
ئه‌ی وه‌ی وه‌ی ده‌وه‌ره‌ ده‌وه‌ره‌ وه‌ی وه‌ی بابان وێران

کرماشان جێگه‌ی ئه‌ژدادم
جێگه‌ی شیرین جێی فه‌رهادم
قه‌د قه‌د تۆ ناچی له یادم
خۆشم ده‌وێی کچه جیران
ئه‌من دۆست و تۆ ده‌سگیران
ئه‌ێ وه‌ی وه‌ی ده‌وه‌ره‌ ده‌وه‌ره‌ بابان وێران

کرماشان شارێکی جوانی
شاری گه‌وره‌ی کوردستانی
ساحیبی تاق وه‌ستانی
خۆشم ده‌وێی کچه جیران
ئه‌من دۆست و تۆ ده‌سگیران
ئه‌ی وه‌ی وه‌ی ده‌وه‌ره‌ ده‌وه‌ره‌ بابان ویران

کرماشان شاری ڕه‌نگینی
جێگه‌ی فه‌رهاد جێی شیرینی
حه‌ز ده‌كه‌ی دایمه بیبینی
خۆشم ده‌وێی کچه جیران
ئه‌من دۆست و تۆ ده‌سگیران
ئه‌ی وه‌ی وه‌ی سوره‌ گوڵه‌که‌ی نێو موکریان

کرماشان شاری دڵخۆشی
کرمانشان نه‌مکه‌ی تۆ فه‌رامۆشی
شاری شیرین و سه‌رخۆشی
خۆشم ده‌وێی کچه جیران
ئه‌من دۆست و تۆ ده‌سگیران
ئه‌ی وه‌ی وه‌ی سوره گوڵه‌که‌ی نێو موکریان

کرمانشان تاریفی تۆم ته‌واوه
تێی دا ماندووی من حه‌ساوه
چون وێنه‌ی بووك بۆم ڕازاوه‌
خۆشم ده‌وێی کچه جیران
ئه‌من دۆست و تۆ ده‌سگیران
ئه‌ی وه‌ی وه‌ی خۆشم ده‌وێی بابان ویران

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.