حەدیس صادق ئەیوبی – باران
هەر وەختێ هەور و نم نم بارانە
دێنێتۆ یادم ئەو زستانە
شەکەت و ماندوو هیلاك و مردوو
ڕێبوارێک بووم من لە ڕێوبانە
نازەنینێ ، چاو شیرینێ بوو بە هاوڕێم
خۆش کەلامەێ خۆش خەرامەێ هێزی خستە پێم
چ بارانێ وای چ تۆفانێ خوا خۆی ئەزانێ
لەبەر لاسای با و تەوژمی باران و سەرما
تا بەیانی چووینە غارێك دووبە تەنیا
سەرم هێنایە سەر سینەی نەرمی
خستوویە گیانم خۆشی و گەرمی
ئێستاش هەر کاتێ نم نم بارانە
دێنێتۆ یادم ئەو زستانە
نازەنینێ ، چاو شیرینێ بوو بە هاوڕێم
خۆش کەلامەێ خۆش خەرامەێ هێزی خستە پێم
چ بارانێ وای چ تۆفانێ خوا خۆی ئەزانێ
لەبەر لاسای با و تەوژمی باران و سەرما
تا بەیانی چووینە غارێك دووبە تەنیا
هەر وەختێ هەور و نم نم بارانە
التعليقات مغلقة.