Bahjat Yahya – Az Chitan Bo Bas Bkam

بەهجەت یەحیا – ئه‌ز چیتان بۆ باس که‌م

ئه‌ز چیتان بۆ باس که‌م
ووتنی: بەهجەت یەحیا
هۆنراوە : شێرکۆ بێکەس
ئاواز مۆسیقا: بەهجەت یەحیا

وا دیسان چەقۆیە و بەباوە ئەبارێ
با سەرم ئەبات و گیانیشم بەدوایدا ئەگەڕێ
وا دیسان خەنجەرە و بەباوە ئەبارێ
ڕەهێڵەی نەشتەرە
وادیسان چەقۆیە و بەباوە ئەبارێ
باسەرم ئەبات و گیانیشم بەدوایدا ئەگەڕێ


ئەز چیتان بۆ باس کەم کام ئاختان نیشان دەم
لە کوێوە بێمە ناو زریکەو قیژەوە
لە ڕێزی وەریندا لە پێشدا چ ڕەنگێ پێش خەم
لەم چرای دەنگانە لە پێشدا چ دەنگێ هەڵکەم
درێژە دووکەڵی ئەم بێشە خەمناکە
وەك بەژنی نەخشەکەم
وا دیسان چەقۆیە و بەباوە ئەبارێ
با سەرم ئەبات و گیانیشم بەدوایدا ئەگەڕێ


ڕێگەکان هەرخۆیان پردی سەرخۆیان و
قۆناغی بەردەمیان سەربڕێ
سەرچاوە ڕووباری خۆی ڕاوکرد
دارستان داری خۆی بەپەند کرد
گوڵ گوڵی ئەکوشت شاخ شاخی ئەکوشت
نازانم ئەز چیتان بۆ باسکەم
وا دیسان چەقۆیە و بەباوە ئەبارێ
با سەرم ئەبات و گیانیشم بەدوایدا ئەگەڕێ

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.