Mrdia Hussein – Bo Halabja

میدیا حسین – بۆ هەڵبجە

سیروان دەخیلە، ئاگر دەبارێ..
سیروان دەخیلە، ئاگر دەبارێ..
شەپۆڵێك بە گڕ بهاوە جارێك
ڕەشمەڵانی جاف، هۆبەی دەشت ودەر
کەوای پولەکەی گــــــریان کردە بەر
بەرداشی ئاشی، ئاشووبی گەردوون
بە ناخی کوردا کەوتە هات وچوون

شیوەن دەگێرێ، داێك لە هەرەدا
قوور دەگرێتەوە بیکا بە ســەردا
زریکەی ساوای مەلۆتەکە کراوە
دێ لە ناو ماڵی حاڵی بەجێ ماو
ئاگـــــر لە دەوری لانك بەربووە
ئاسمان هەناوی کوناودەر بووە
مناڵ پشتوێنی، باوکی تۆند ئەگرێ
باوك بە ڕێوە ئەکەوێی وئەمرێ
لاولاوە خۆشك ئەیەوێت راكا
خۆی بە قوربانی باوك و برا کا
ئەویش ڕاناگا یەخەی خۆی بدڕێ
چۆلەکەی ژیانی بۆ ئاسمان ئەفڕێ

قەتارەی خێڵێ وێڵی کۆڵ بە کۆڵ
بەرد وەدەن دێنێ ئەم دۆڵاو ئەو دۆڵ
ئەم پێی زامــــارە لـــــە کۆڵی ئەوا
ئەو چــۆك دادەدات لە نیوەی ڕەوا
زەڵـــم بە پەرۆش سیروانە ڕێگای
بەڵام باغی میر ســووتانە جێگەی
گوندی شەمیران هەواری هەڵگورد
پرسە دەگێرێ بۆ ئەم حاڵی کورد
سیروان دەشتی شارەزوور
سەوزی دەپۆشی هەڵگەڕا بە سوور

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.