دیاری قەرەداغی – سێوباران
شیعر : ساڵح بێچار
ئاواز: دیاری قەرەداغی
میوزیك و دابەشکردن: گۆران کامیل
ئەمجــــــارەیان باره ســـــێوم بۆ هەڵــەبجه بار نه کـــراوه
هەوری ســـێو بار له ئاســــمانی هەڵەبجەدا پەڵەی داوه
لـــــەم کــــــۆتای زســـــتانەدا وابــــاره ســـــێو دەبارێـــت
خـــــۆرەتاوه و له گشـت لاوه بەلــــێزمه سێو دێته خوارێ
بەرەو هەرلا نیـــــگا ئەکــــــەی هەر ســـــــێو دیاره له ڕوانینــا
هەڵەبـجەکـــەم وا ئەخنکێ له ژێر ڕێژنەی ســـــــێو بارینــا
کـــــەی پێنج هـــــەزار پێوانەیه تا مەرگــــێکــــی وا بپێـــــوێ
هەڵەبجـــــەم و هێرۆشــــیما بوونەته دوو لەتی ســــێوێ
دارســـێوەکەی ئازاد نەبوو نە ســێوێك و نه دوان و ســێ
خــــۆ نەسرینیش لەوێ نەبــوو بڵێ بەسه بەس نامەوێ
ئـــای لەم بۆنه پڕ جـــــادووه یەك پارچه هەر بۆنی سێوه
سێو له لای من هێمای مەرگه له نیوەڕۆی ١٦ ی ٣ وه!!!
بەلەنجە گیان بەلەنجە، تۆ وەرە بە لارو لانجە
بارە سێو باری کردووە بۆ شارەکەی هەڵەبجە
التعليقات مغلقة.