Adnan Karim – Bo Halabja

عەدنان کەریم – بۆ هەڵەبجە

دڵ و جەرگم بە سۆزی دەنگی ئێوە
ئەسووتێ کۆڕی لاوانی هەڵەبجە
لە غەمتانا هەتا مردن شەریکم
بە شیعرێ دەبمە میوانی هەڵەبجە


خودایا خۆت دەزانی چەندە زۆرە
لەسەر جەرگ و دڵم ژانی هەڵەبجە
بە شیعرێکی تەڕی وەک چاوی ئێوە
دەلاوێنم مناڵانی هەڵەبجە


بەیادی باوەشی بابی شەهیدم
بەگۆڕی کۆرپەکەی جوانی هەڵەبجە
بەیادی ئەو گوڵانەی هەڵپروکان
لەسەر کوچەو لە کۆڵانی هەڵەبجە

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.