تەها قادر – شێتە گیان
تێکست و میلۆدی : نامۆ
وەڪو تۆیە حاڵــی من
وەڪو خۆتــم “شێتەگیان
منیش بێ تۆ تێکەڵم
ناخەوم تاکو بەیان
وێنەڪەت ڕوح دەفرێنی
ڕووبەڕووم پێدڪەنێ
کۆڵان بە کۆڵان گەڕاوم
تا هەواڵێکتم دەنێ
چاوی من تۆ نەبینی!ڪێ ببینی؟
بڵێی گریان بتگەرێتەوە لـام
پڕ بە دڵ سوجدە دەبم
هەمیشە دەست بە دوعام
تا دووبارە ئەو خودایە بتگەرێتەوە لـام
“شێتەگیان” بیرم ڪردووی
خۆزگە ئیستا لەلـام بایی
پڕ بە دڵ خۆشم دەوێت
دەزانم تۆیش ئاوایت
بۆنت دەڪەم هەناسەم
توند لە ئامێزت دەگرم
ناهێڵم چیدێ دوور بێ
هەر خۆم دەستت ئەگرم
“شێتەگیان” لەناو دڵمایی
تا بمێنم لە گەڵمایی
تۆ ژیان و خۆر و گەرمەی
تـــــــــــــۆ باشترینی
پێدەڪەنێ من شادم
بزەیت بە دونیا نادەم
لە ئەشقی تۆ لانادەم
تــــــــــــۆ نازەنینی
تـــــــــــۆ جوانترینی
التعليقات مغلقة.