سامان عومەر – ناتوانم
میلۆدی و تێکست: سامان عومەر
میوزیك: گۆران کامیل
وتم ڕەنگە تەمەن بڕوات
ئەم عیشقەی تۆم لە بیر بچێ
وتم ڕەنگە زۆر دوور بی لێم
مێژووی عیشقمان بەسەر بچێ
بەوئازارەی لە ناخمدا دیت ودەچێ
درۆناکەم بەچاوانت ئەگەر بڵێم
بەمردن تۆم لەیاد وتوم لەبیر ئەچێ
ناتوانم من ناتوانم دورت کەم لەژیانم
ناتوانم من ناتوانم تۆ وون کەم لە چاوانم
نە تۆ دڵت ئارام ئەگرێ، نە منیش تۆم لە بیر ئەچێ
بەرگەی دووری تۆ ناگرم، با ژیانمان لە دەست نەچێ
ئیتر چۆن تۆ لە بیر بکەم بەیەکجاری
چۆن لە بیر کەم ساڵانێكی پڕ یادگاری
ئیتر چۆن تۆ لە بیر بکەم بەیەکجاری
چۆن لە بیر کەم ساڵانێكی پڕ یادگاری
دە هەناسەم، دە دڵی من ئاوا نابێ
نە من بێ تۆ، نە تۆش بێ من ژیان نابێ
ناتوانم من ناتوانم دورت کەم لەژیانم
ناتوانم من ناتوانم تۆ وون کەم لە چاوانم
التعليقات مغلقة.