ئاسۆ علی – دڵێکی وێڵ
دڵێکی وێڵ
ووتنی: ئاسۆ علی
هۆنراوەی: تەها عومەر
میلۆدی: ئاسۆ علی
لەدەرگای دڵی من مەدە جیهانی من وێرانەیە
خۆشەویستی بەجێی هێشتووم کوا هەواڵی لای من هەیە
باخی دڵم زۆرلەمێژە گوڵی عەشقی تیا نەڕواوە
چوار وەرزەگەڵاڕێزانەو سەردەمانێکە بێ ئاوە
چاوەڕوانیی خۆشەویستی لەمن مەکە کچی چاوگەش
ئاسمانم بێ ئەستێرەیەودنیای بەختم تابڵێی ڕەش
خۆت دووربگرەلەگێژاوی ئەم دڵە وێڵ وناکامە
سەحرایەکی چۆڵ وهۆڵ وجیهانێکی زۆربەسامە
خۆشی وشادی بەمیوانیش بەلای دڵی منا نایە
خەم هاوڕێی هەمیشەییمەو فرمێسکیش تاقە سەرمایە
خۆشەویستیی چیت ئەوێ لێم ؟ من باخێکی وشکەڵاتووم
عاشقێکی دڵشکاوو گۆرانییەکی بەسەرچووم…