کامەران مستەفا / تیپی مۆسیقای بابان – بیرتە نازدار گیان
بیرتە نازدار گیان
ووتنی: کامەران مستەفا
هۆنراوەی: كاوه زوهدى – ١٩٦٥
تیپی مۆسیقای بابان
ساڵ : ١٩٨٣
بیرتە نازدار گیان لەو دۆڵو چەمە
کاتێك کە شوان بووین ئەمانکرد گەمە
جارجار ئەمژی ئەو گۆناو دەمە
ئاخ عومری لاوی چەن کورتو کەمە
بیرتە نازدار گیان بەفر ئەباری
من و تۆ تیایا ئەمانکرد یاری
ویستم مەمانت بگرم لە پێشۆ
تۆپەڵێك بەفرت بەسەرما کێشا
بیرتە نازدار گیان شایی بوو لە دێ
خۆت رازانبوو جوانتر لە بووکێ
کە هەڵئەپەڕین ڕەشبەڵەك سێ پێ
ئەتویست بێیتە دەست بەڵام نەتبو جێ
بیرتە نازدار گیان جۆکەمان ئەدووری
ئەمن نەمزانی دەستی خۆم بڕی
تۆش خێرا هاتی سەرپۆشت دڕی
کەبۆت ئەبەستم خەریکبو بگری
بیرتە نازدار گیان لەو دۆڵو چەمە
کاتێك کە شوان بووین ئەمانکرد گەمە
جارجار ئەمژی ئەو گۆناو دەمە
ئاخ عومری لاوی چەن کورتو کەمە
التعليقات مغلقة.