ناسر رەزازنی – ئەی بەلەنجە بەلەنجە
ئەی بەلەنجە بەلەنجە، بەلەنجە هیچ نەماوە
ئەی بەلەنجە بەلەنجە، بەلەنجە هیچ نەماوە
هەمووی ون بوو بزر بوو لە ژێر هەوەری عەباوە
هەمووی ون بوو بزر بوو بە دەست حوکمی مەلاوە
ئەی بەلەنجە بەلەنجە، بەلەنجە هیچ نەماوە
ئەی بەلەنجە بەلەنجە، بەلەنجە هیچ نەماوە
هەمووی ون بوو بزر بوو بە دەست حوکمی مەلاوە
هەمووی ون بوو بزر بوو لە ژێر هەوەری عەباوە
رەبی وێران بێ ئێران سەد ساڵ بۆ باش گەڕاوە
بۆتە زیندانی تاریك بەدەست حوکمی مەلاوە
سەدەی بیستەمە کەچی عەبا و مەقنەعە باوە
ئەی بەلەنجە بەلەنجە، بەلەنجە هیچ نەماوە
ئەی بەلەنجە بەلەنجە، بەلەنجە هیچ نەماوە
هەمووی ون بوو بزر بوو بە دەست حوکمی مەلاوە
هەمووی ون بوو بزر بوو لە ژێر هەوەری عەباوە
هەمووی ون بوو بزر بوو لە ژێر هەوەری عەباوە
ئەو مەقنەعەی فڕیدە با رووخسارت ببینم
ئەو عەبایەی فڕێدە با باڵاکەت ببینم
تریفەی مانگت سیمات سارێژ دەکات برینم
ئەی بەلەنجە بەلەنجە، بەلەنجە هیچ نەماوە
ئەی بەلەنجە بەلەنجە، بەلەنجە هیچ نەماوە
هەمووی ون بوو بزر بوو بە دەست حوکمی مەلاوە
هەمووی ون بوو بزر بوو لە ژێر هەوەری عەباوە
هەمووی ون بوو بزر بوو لە ژێر هەوەری عەباوە
بۆچی دەیشاریتەوە جوانیت کە دنیا دێنت
بۆچی دەیشاریتەوە جوانیت کە دنیا دێنت
رۆژی ئاگری سینەم عەباکەت دەسوتێنێ
ئەی بەلەنجە بەلەنجە، بەلەنجە هیچ نەماوە
ئەی بەلەنجە بەلەنجە، بەلەنجە هیچ نەماوە
هەمووی ون بوو بزر بوو بە دەست حوکمی مەلاوە
هەمووی ون بوو بزر بوو لە ژێر هەوەری عەباوە
هەمووی ون بوو بزر بوو لە ژێر هەوەری عەباوە
ژن دەبێ تێبکۆشی تا هەڵاواردن نەمێنی
بەخەبات بۆ رزگاری قانونی رەش بشکێنی
ژنیش ئنسانە دەبێ خۆی مافی خۆی بستێنێ
ئەی بەلەنجە بەلەنجە بەلەنجە هەر دەمێنی
ئەی بەلەنجە بەلەنجە بەلەنجە هەر دەمێنی
فەقد حوکمی مەلایە دەبێ لاچێ نەمێنی
هەر ئاخوندە کەحوکمی دەبی ون بێ نەمێنی
ئەی بەلەنجە بەلەنجە بەلەنجە هەر دەمێنی
فەقد حوکمی مەلایە دەبێ ون نەمێنی
ئەی بەلەنجە بەلەنجە بەلەنجە هەر دەمێنی
فەقد حوکمی مەلایە دەبێ ل ون نەمێنی
التعليقات مغلقة.