Ata Chawshin – Ay Xarib Maro

Ata Chawshen

عەتا چاوشین – ئەی غەریب مەرۆ

ئەی بمکە بۆ خاتر کەژال گیان ئەی لە جێ هەردوو شت
زەرەێك مەیلت بێت کەژال گیان من سەر ئەنێم لە ڕێت
ئەی یەك تۆز مەیلت بێت کەژاڵ گیان ئەی سەر ئەنێم لە رێت
های غەریب مەرۆ های غەریب گیان ئەی بووك مەریوانی

جا داینێ ئەی داینێ ڕانەکەو کەژاڵ گیان با سەر کەمە بانی
ئەو ڕانە دانێ کەژاڵ گیان با سەر کەمە بانی

ئای دوێ شەو لە خەوما کەژاڵ گیان ئای دووربا تۆ مردی
وەی لە زوبان لاڵ بم کەژاڵ گیان ئەی دوعام لێ کردی
ئای زمانم لاڵ بێ کەژاڵ گیان ئەی دوعام لێ کردی
های غەریب مەرۆ های غەریب گیان ئەی بووك مەریوانی
های غەریب مەرۆ های غەریب گیان ئەی بووك مەریوانی
جا داینێ ئەی داینێ ڕانەکەو کەژاڵ گیان با سەر کەمە بانی
ئەو ڕانە دانێ کەژاڵ گیان با سەر کەمە بانی

ئەی وەسەی ئەوساوە کەژاڵ گیان ئەی دڵ لە تۆ دوورە
وەی ئەستێرەکەم شەو کەژاڵ گیان ئای ئەوەتا بێ نوورە
وەی ئەستێرە بێ شەو کەژاڵ گیان ئای ئەوەتا بێ نوورە
های غەریب مەرۆ های غەریب گیان ئەی بووك مەریوانی
های های غەریب مەرۆ های غەریب گیان ئەی بووك مەریوانی
ئەی داینێ ڕانەکەو کەژاڵ گیان با سەر کەمە بانی
ئەو ڕانە دانێ کەژاڵ گیان با سەر کەمە بانی

ئەی ئەمە بەینێکە کەژاڵ گیان وەی ئەم زامە لێمە
ئەی قەترەی زوخاوان کەژاڵ ئای شەو لە ناو جێمە
ئەی قەترەی زوخاوان بە قوربان ئای شەو لە ناو جێمە
های غەریب مەرۆ های غەریب گیان ئەی بووك مەریوانی
ئەی داینێ ڕانەکەو کەژاڵ گیان با سەر کەمە بانی
ئەو ڕانە دانێ کەژاڵ گیان با سەر کەمە بانی

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.