جەنگیز یازگی – باران و جاران
تێکست: مەسعود فەتحی
میوزیك: جەنگیز یەزکی
ئەڕەینجمەنت: رۆزبێ موسلیح
باران بە گریان دەبارێ
دڵـــم گیراوە بە جارێ
هەنسکی جاران بەسۆوە
دێنە سەر سنگی گیتارم
یان تۆ بڕۆ یان من بڕۆم
لە تۆ بێزارترم لە خۆم
هیچێك بۆ ووتن نەماوە
تۆ بە ڕێی خۆت
من بە ڕێی خۆم
باران بە گریان دەبارێ
دڵـــم گیراوە بە جارێ
هەست و هەنیسکیشم تك تك
دێنە سەر سنگی گیتارم
باران وەك جاران دەزانم
سادەو ساکار خۆشم ویستی
تۆ تێناگەی لە سادەیی
لە هونەری خۆشەویستی
یان تۆ بڕۆ یان من بڕۆم
لە تۆ بێزارترم لە خۆم
هیچێك بۆ ووتن نەماوە
تۆ بە ڕێی خۆت
من بە ڕێی خۆم
التعليقات مغلقة.