Roj Karim – Dameka Mn La Xurbatdam

ڕۆژ کەریم

ڕۆژ کەریم – دەمێکە من لە غوربەتدام

هۆنراوەێ: ناری
وەکوو نەی کون کونە جەرگم بە نووکی تیری موژگانی
گوڵی عومرم دڕا پاکی لە هات و چوونی زوڵفانی
شکا پشتم، بڕا جەرگم لە حەسرەت وردە خاڵانی
خودایا بۆ نەما عەهد و قەرار و مەیلی جارانی
گوڵەکەم ڕۆ، دڵەکەم ڕۆ، بە جارێ ماڵی وێرانم
فریشتەم تاکوو یاوەر بوو، بە دایم عیشوەکاری بوو
سرووری مەجلیسان خۆش بوو، بە زاری عیشقی ناری بوو
لە باغی وەسڵی دڵدا بێ غەم و ئەندۆه و زاری بوو
کە بەختم چوو، گوڵیشم چوو، دڵیشم دەردی کاری بوو
 
تێبینی : ئەم بەشەی سەرەوە بە مەقام ووتراوە، لە سەرەتای ٩٠تەکان کە یەکەم جار ڕۆژ کەریم  ئەم گۆرانیەی تەسجیل کرد. 
 
دەمێکە من لە غوربەتدا غەریقی بەحری حیرمانم
بەبێ گوڵ غونچەدەم دایم موقیمی کونجی گریانم
لە شوێنی بولبولی دڵ مات و سەرگەردان و حەیرانم
دەمێ بۆ گوڵ، دەمێ بۆ دڵ، زەلیل و زار و گریانم
گوڵەکەم ڕۆ، دڵەکەم ڕۆ، بە جارێ ماڵی وێرانم
 
دڵی میحنەت زەدەی بردم، بە گۆشەی چاوی بیماری
بە شەرتێ بێ نیازم کا، لە ماچی لێو و گوفتاری
ئەوێستا گەر دەبینێ من، دەپۆشێ باغی ڕوخساری
موسڵمانان تەماشا کەن لە شەرت و عەقڵ و ڕەفتاری
گوڵەکەم ڕۆ، دڵەکەم ڕۆ، بە جارێ ماڵی وێرانم
 
ڕەفیقان گەر دەپرسن بۆچ دەناڵێنی؟ چ قەوماوە؟
لە سەر من واجبە شیوەن، هەتا هۆشم لە سەر ماوە
تەماشای بولبولی دڵ کەن، بە ناحەق خۆ نەسووتاوە
دەڵێن ئەمڕۆ لە من زیزە، گوڵی نەوڕەستە تۆراوە
گوڵەکەم ڕۆ، دڵەکەم ڕۆ، بە جارێ ماڵی وێرانم
 
Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.