شوان کابان / تیپی مۆسیقای شەهید کارزان – ئاسمان ئەڵێ
ئاسمان ئەڵێ
هۆنراوە: شێرکۆ بێکەس
ئاواز: دلێر ئیبراهیم
وتن: شوان کابان
تۆمارکردن: ئاراس ئیبراهیم
لە ستۆدیۆی تیپی مۆسیقای شەهید کارزان لە بەرگەڵو – ١٩٨٤
ئاسمان ئەڵێ
ئەستێرەیەکم کوێر ئەکەن
لە قوبەما دەی تر هەڵدێن
زەمین ئەڵێ
درەختێکم ئەبڕنەوە
لە بێشەما دەی تر ئەڕوێن
تۆش سەرچاوە
کانیەکەت لێ وشك ئەکەن
لە بنارتا دەیانی تر هەڵئەقوڵێن
هەتا برین قووڵ بێتەوە
مەرگی چەقۆ نزیکترە
تا بەخشینی گیان کەمتر بێ
ڕێگای خۆرەتاو دوورترە
ئەوەی هەتاوی ناسیوە
وڵاتی تاریکی دیوە