Kamal Mohamed – Ay Barani Baxtawary

کەمال محەمەد

کەمال محەمەد – ئەی بارانی بەختەوەری

ئەی بارانی بەختە وەری بە خوڕ داکە با بتبینم

کزەو کسپەی ئێوارنم بەتاو وەرە با بتبینم

زۆر لە مێژە لە یەك دوورین وەختە دڵم ببێ بە ئاو

بۆ من سەختە ئەم غوربەتە وەکو ماسی لە ئاو بڕاو

منێك جاران بەیانیەك لە سێبەرتا نەبوومایە

وەکو هێرۆی دەشت و نزار پێکەنینم نەگرتایە

دەبوو وەکو بەفر بە دیار خۆنچەوە من چرۆ بگرم

لەتاو پایز وەکو پشکۆ ، شەو تا سەحەر ئێشك بگرم

من ئێستا چۆن بەبرژێم ئەم فیرقەتە چۆن نامکوژێ

وەکو گێلاس لە کۆشکی ژین ئەم ئازارە چۆن ناڕژێ

من ڕۆشنایی کانییەکم، عەشق نەبێ قەوزە ئەمخوا

ڕەزو ترێی وەڵاتێکم عەشق نەبێ ئاگر ئەمخوا

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.