Zakaria – Rozhani Xoshawesti

zakaria

زەکەریا عەبدوڵڵا – ڕۆژانی خۆشەویستی

ڕۆژانی خۆشه‌ويستی..

هۆنراوەی: سامی ئەرگوشی 

ئاخ بۆ ڕۆژانێ به‌ سه‌ر چوون
پڕ له‌ شادی و به‌ختياری
له‌ دڵداری..

ئاخ بۆ ڕۆژانێ به‌ سه‌ر چوون
دوور له‌ ئازار و خه‌مباری
له‌ بێ دۆستی، له‌ بێ ياری..

ژيانی بێ ئه‌وين ژانه
ژينی بێ عه‌شق كوا ژيانه‌؟!

ئاخ بۆ ڕۆژانێ به‌ سه‌ر چوون
پڕ له‌ ئه‌وين بوون شه‌وگاری
يار به‌ ناز و له‌نجه‌ی
كۆڵێ عه‌شقی لێ ده‌باری..

ئاخ بۆ ڕۆژانێ به‌ سه‌ر چوون
پڕ له‌ خونچه‌ی نه‌وبه‌هاری
عاشق ده‌بووم به‌ ناچاری..

ئاخ بۆ ڕۆژانێ به‌ سه‌ر چوون
پڕ له‌ خونچه‌ی نه‌وبه‌هاری
له‌ سيحری چاوی خوماری
عاشق ده‌بووم به‌ ناچاری..

كه‌ی دێيه‌وه‌ خۆشه‌ويستی
چاوه‌ڕێتم .. بێ تۆ دێوانه‌م

Print Friendly, PDF & Email