ئارا ئەحمەد – بیرت دەکەم
بیرت دەکەم
هۆنراوەی : هێمنی مام نادر
ئاواز و موزیک: ئاکۆ عەزیز
بیرت ئەکەم ئەی هەناسەم
خەونی دڵی پڕ لە تاسەم
دەستم بگرە بمبەرەوە
ئەی تۆماری یادەوەریم
بۆ فانتازیای ئەوێنێکە
هەر بە ناکاوی هەڵوەریوە
دە پێی بڵێن بۆ جێی هێشتم
منی تەنیا لەم ژیانە
چۆن جێێ هێشتم کە ئەیزانی
ئەم دونیایە بێ ئەمانە
بۆ جێی هێشتم کە ئەیزانی
من هەموو شتێك ئەگرمە دڵ
چۆن دڵی هات خۆ ئەیزانی
دڵم ناسك ترە لە گوڵ
ئێستاش دەستی سرینەوەی
ئەم ڕۆژگارە ناگاتە ئەو
سات بەساتی عومری منە
بۆیە لەلام بۆتە زیندە خەو
با گەورەش بم ئێستاش
ناخم پڕ لە خەونی مناڵیە
بێ ویستی خۆم ئێستاش
گیری ئەوینێکم خەیاڵیە
التعليقات مغلقة.