زەکەریا عەبدوڵڵا – نیگای پڕگۆ
نیگاى پڕگۆ
هۆنراوەی: سامی ئەرگوشی
چیته وا لێم ده‌ڕوانى .. به نیگاى پڕ په‌نهانى؟!
دڵى عاشقم شێته و .. ناگرێ به‌رگه‌ى جوانى!
تۆ به‌و چاوه پڕ له نازه .. چیم لێ ده‌وێ بخوازه
وه‌ره ئه‌م دڵه‌ی من بۆ تۆ .. پڕ له ڕاز و نیازه
جوانێ تۆ گه‌لێ جوانى .. بۆ به عیشقم نازانى؟!
دڵ هه‌ر چاوى له ڕێته .. كه‌ى ڕێگه‌ى پێ ده‌زانى؟!
من دڵم بۆ تۆ ڕووخاوه .. هیچ ئارامى نه‌ماوه
خه‌ڵكى هه‌مووى پێ ده‌زانێ .. گیانم بۆ تۆ سووتاوه
دڵ به تاسه من چاوه‌ڕێم .. هه‌موو ده‌مه‌و ئێوارێ
له‌و چاوه جوانه‌ى .. عیشق ده‌بارێ
من ئه‌م دڵه‌م بۆى .. دێته خوارێ
ئه‌ی هاوار خودایه .. له ده‌ست ئه‌و به‌ڵایه
خه‌ریكه ده‌مكوژێ .. ده‌ڵێ: دێم و نایه
كه دێیت و بۆم ده‌ڕوانى .. له‌م ناوه گوڵ ده‌بارێ
گه‌ر چله‌ى زستانیش بێ .. لێم ده‌بێته گوڵزارێ
تۆ له گه‌ڵ خۆتا ده‌هێنى .. هه‌موو خهمڵى به‌هارێ
دڵ به تاسه من چاوه‌ڕێم .. هه‌موو ده‌مه‌و ئێوارێ
من هه‌موو شادی‌م .. له تۆدایه
سه‌بر و ئارامیم .. بێ تۆ نایه
دێ و دڵ ده‌له‌رزێنێ .. ڕۆحم لێ ده‌سێنێ
هه‌ر چاوێ هه‌ڵدێنێ .. هه‌موو دنیا دێنێ